ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ به‌غدا، ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل ڕێک بکه‌ون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیی عێراق له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ تورکیا و هه‌رێمی کوردستان ده‌گاته‌ ڕێککه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، واسق هاشمی به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: ئێستا ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌پێی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نیوان هه‌ولێر- به‌غدا کۆنتڕۆڵی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌ دوای گفتوگۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بردنی ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل له‌ ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا ده‌بێت.

ناوبراو له‌باره‌ی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت: به‌پێی ده‌ستووری عێراق پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت ده‌بێ له‌ ڕێگای کۆمپانیای بازاڕدۆزیی سۆمۆوه‌ ئه‌نجام بدرێت و به‌غدا به‌ ته‌واوه‌تی جیدییه ‌له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12687

Your Comment

You are replying to: .
captcha