له‌ داهاتوویێکی نزیکدا دانووستانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: له‌ داهاتوویێکی نزیکدا دانووستانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی نێوانیان ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و به‌رپرسه‌ پایه‌به‌رزه‌ که‌ نزیکه‌ له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و نه‌یویستوووه‌ ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت به‌ ڕۆژنامه‌ی "العرب الجدید"ی له‌نده‌نی وتوووه‌: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دیدار و گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی نێوانیان ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌نگاوێکی گرینگی بۆ چاره‌ کردنی قه‌یرانی هه‌ولێر- به‌غدا هه‌ڵگرتوووه‌ و داوا له‌ کورده‌کان ده‌کات هه‌ندێک کرده‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12672

Your Comment

You are replying to: .
captcha