زیندانی ناوه‌ندیی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کۆنتڕۆڵ کرا

به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له‌ 57هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا زیندانی مه‌رکه‌زیی عه‌فرینیان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری تورکیا ڕای‌گه‌یاند: هێزی چه‌کداری تورکیا و که‌تیبه‌ی "الحمزه‌"ی سه‌ر به‌ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له‌ 57هه‌مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا زیندانی ناوه‌ندیی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای ئه‌و شاره‌یان له‌ هێزه‌کانی YPG پاک کرده‌وه‌.

له‌و هه‌واڵه‌دا هاتوووه‌: به‌ دوای ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ عه‌فرین، هێزه‌کانی YPG زیندانیانی ئه‌و زیندانه‌ بریتی له‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و دیکه‌ی زیندانیانیان به‌ مه‌رجی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا ئازاد کرد و زیندانیان کردبوووه‌ بنکه‌ی سه‌ربازی.

له‌ زینداندا جگه‌ له‌ چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی، ژماره‌یێکی زۆر باکسی یارمه‌تیی پزیشکی له‌گه‌ڵ لۆگۆی کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان دۆزرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12668

Your Comment

You are replying to: .
captcha