بهپێی ههواڵی کوردپرێس، بەهۆی بۆردوومانەکە 16 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و دەیانیش بریندار بوون.
نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شاری عەفرینی سووریا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا، بهو هۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
میدیاکانی نزیک لە یەپەگە رایانگەیاندوووە: نەخۆشخانەکە بە سێ رۆکێت کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتوووە. ئاشکراشیان کردوووە کە بەهۆیەوە 15 هاونیشتمانیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و دەیانیشیان بریندار بوونە.
هاوکات دڵگەش عیسا، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی مانگی سووری کوردی لە سووریا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە بۆ 16 کەس بەرزبۆتەوە، دوو لەوانیش ئافرەتانی دووگیانن. ئاماژەی بەوەش کرد کە ناتوانن ژمارەی بریندارەکان بزانن، چونکە نەخۆشخانەکە خۆی پڕە لە بریندار.
نەخۆشخانەی ئاڤرین گەورەترین و سەرەکیترین نەخۆشخانەی هەرێمی عەفرینی سووریایه. بۆردوومانەکەش لە کاتێکدایە بەهۆی ئۆپەراسیۆنی 56 رۆژەی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر هەرێمەکە ژمارەیێکی زۆر بریندار لە نەخۆشخانەکەدان.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment