داڕێژەرانی هاوپەیمانیی کورد و عەرەب لە سووریا بەشێوازێکی گومان لێکراو دەکوژرێن

بەشی جیهان- دوو کەس لەوانەی دەوری گرینگیان لە داڕشتنی هاوپەیمانیی کورد و عەرەب لە سووریا بوو بەستێنیان ڕەخساندوووە بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سووریا جێبەجێ بکرێن بە شێوازێکی گوماناوی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاربەدەستانی سووریا دەڵێن ڕۆژی ڕابردوو تەرمی عومەر عەلووش کاربەدەستێکی باڵای کوردی سووریا کە دەوری گرینگی بوووە لە سیاسەتی پەساداعشی ئەمریکا لە سووریا لە شۆقەکەی خۆی لە شاری گرێ سپی دۆزراوەتەوە.

عومەر عەلووش دەوری گرینگیشی لە هاوپەیمانیی نێوان کورد و عەرەبی سووریا بوووە و مەرگی ناوبراو خەسارێکی گەورەیە بۆ هەموو ئەو داکۆکییانەی پاش داعش لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد کراوە.

پەیەدە لەو بارەیەوە ڕایگەیاندوووە مەرگی عەلووش گومانی لە سەرە و بە وردی پشکنینی بۆ دەکرێت.

عەلووش دەوری تایبەتی بوووە لە دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنیی شاری ڕەقە کە زۆرینەیان عەرەبن. ئاسۆشیتدپرێس لەو بارەیەوە وتوویەتی عومەر عەلووش و ژمارەیێک سەرۆک عەشیرەتی ڕەقە هەوڵی زۆریان داوە تاوەکوو داعش بە ڕێککەوتن شارەکە چۆڵ بکات. هەر بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە مۆڵەت درایە داعش شارەکە بە جێ بێڵن کە ئەم کارەیان ڕەخنەی زۆریشی لێگیرا.

هەروەها لەم مانگی ڕابردوودا کەسێکی تر کە دەورێکی تایبەتی بوووە لە دەرکردنی داعش لە شاری تەبقا کوژراوە.

فەوزا یۆسف کاربەدەستێکی باڵای کوردی سووریا هەر لەو بارەیەوە بە ئاسۆشیتدپرێسی وت کوژرانی عومەر عەلووش زەبرێکی گەورە بوو کە لە پەیکەرەی داکۆکیی هاوبەشی کورد و عەرەبی سووریا پاش شکستی داعش دراوە.

عەلووش هەروەها دەوری گرینگی بوووە لە دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە و بۆتە هۆی ژیانێکی ئارامی نێوان عەرەب و کورد لە هەر سێ شاری گرێ سپی، ڕەقە و تەبقا.

فەوزا یۆسف بڕوای وایە ئەوانەی ئەم دوو کەسەیان کوشتوووە بەنیازن پێوەندیی باشی نێوان پێکهاتەکانی سووریا تێک بدەن و ناکۆکی و پێکدادان دروست بکەن.

هەروەهاش ئاماژە بەوەش کراوە کە تورکیا دژ بە کونتڕۆڵ کرانی ئەو ناوچەیە لە لایەن کوردەوە بوووە و هەر بۆیەش زۆر جار هەڕەشەیان لە عەلووش کردوووە و ئەنقەرە بەرپرسە لە مەرگی ئەو کاربەدەستە کوردە.

نەدیم هاوڕێ بەڕێوەبەری بەرنامەی دژەتیرۆری ڕوانگەی مافی مرۆڤ مەرگی عەلووش بە هەواڵێکی سامناک وەسف دەکات و دەڵێت عەلووش نژیارڤانی پێوەندیی باشی نێوان کورد و عەرەبی سووریا بوو.

هاوڕێ لە لاپەڕەی توییتەر دەنووسێت ئەوانەی عەلووشیان کوشتوووە دەیانەوێت ناوچەکە ناسەقامگیر بکەن.

هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بە توندی کوژرانی عومەر عەلووش ئیدانە دەکات و بە ئەندامێکی باڵا و بوێری ئەنجومەنی مەدەنیی ڕەقە وەسفی دەکات کە ماندوونەناسانە بۆ وەدیهێنانی ئارامی و سەقامی ناوچەکە پێداگریی کردوووە.

نیکۆلاس هێراش توێژەری پرسی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەر بە پەیمانگای نیو ئەمریکەن سێکیوریتی مەرگی گوماناویی عومەر عەلووش بە خەسارێکی قورس دەزانێت بۆ پێداگریی ئەمریکا لەمەڕ سەقامگیریی ڕەقە و ستراتێژیی ئەمریکا لە سووریا.

News Code 12619

Your Comment

You are replying to: .
captcha