بەپێی هەواڵی کوردپرێس قەسیم عوسمانی نوێنەری خەڵکی بۆکان لە پەڕلەمانی ئێران یەک لەو پەڕلەمانتارانە بوو کە لە لێپێچینەوەی عەلی ڕەبیعی وەزیر کار پرسیاری لەوەزیر کرد و وەکوو نموونەی پێدانی پۆستی نەگونجاو نموونەی پۆستی سەرۆکایەتیی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەییی هێنابوویەوە کە بە سولەیمان پاک سرشت پسپۆڕی کۆمەڵناسی کورد و ئەندامی لیژنەی زانستیی زانکۆ بووعەلی هەمەدان دراوە.
ئەو لێدوانەی عوسمانی ڕەخنەی توند چەند کەسایەتییێکی ناسراوی کوردی لێکەوتەوە و ڕەخنەی لێگیرا.
سەڵاحەدین خەدیو توێژەر و ڕۆژنامەنووسی کورد لەو بارەیەوە لە تویتەر نووسیویەتی: ڕەفتاری نوێنەرەکەی بۆکان ودژایەتی کردنی بەرانبەر بە دەستنیشان کرانی کوردێک وەکوو سەرۆکی ڕاهێنانی تەکنیکی و پیشەیی و بریکاری وەزیر بەو ئاسانییە لە بیرەوەریی کورد و خەڵکی کوردستان پاک نابێتەوە.
عەبدولعەزیز مەولوودی نووسەر و چالاکی مەدەنی لە بۆکانیش لە کەناڵەکەی خۆی لە تلێگرام ئەو قسانەی دوکتور خەدیو پشتڕاست دەکاتەوە و دەنووسێت: هۆکاری سەرەکیی ئەو چەشنە هەڵوێستانە ئەوەیە نوێنەری بۆکان خۆی بەرپرسیار و وەڵامدەر نازانێت لە بەرانبەر داواکانی خەڵکی بۆکان. ئەگەر وەزیری هەرەوەز چەند خاڵی ئیجابیی لە هەگبەی خۆیدا بووبێت یەک لەو خاڵانە هەمان دەستنیشان کردنی دوکتور پاک سرشت بوووە. بۆیە باشتر وایە بەڕێز نوێنەری بۆکان وەکوو بەڕێز ڕەبیعی پێداگری لە سەر ئەو بابەتە بکات کە پسپۆڕانی دەرچووی زانکۆکان کە ژمارەیێکیشیان بڕوانامەکانیان لە دەرەوەی وڵات وەرگرتوووە پشتیوانییان لێ بکرێت.
ئەردەشیر پەشەنگ شرۆڤەکارێکی کوردستانییش دەڵێت ڕەخنەکەی عوسمانی بە سەر خودی کورددا شکاوەتەوە و لە یادداشتێکدا نووسیویەتی ڕەنگە دوکتور پاک سرشت نەک لە بەر کورد بوونی نە لە بەر سوننە بوونی و نە بە شەهادەی جەنابی وەزیر ئەو پۆستەی پێدرابێت بەڵکوو بەهۆی هەگبەی تێر و تۆخ و سیویی بەنرخی خۆی پۆستەکەی وەرگرتبێت.
پەشەنگ زیادی کردوووە جەنابی عوسمانی تەشوێ لە ڕیشەی بێ هێزی تاکە بریکاری وەزیری کورد دەدات گوایا هەموو وەزیرێک یان بریکارێکی وەزیرێک بەپێی پسپۆڕییەکەی لە پۆستەکاندا دامەزراوە.
Your Comment