ئەردۆغان لە ئامەد جگە لە سیمبۆڵی بوزقورت چی پێیە بۆ کورد؟

بەشی تورکیا- ئایهان بیلگەن وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان سەبارەت بە سەردانەکەی ئەردۆغان کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ ئامەدی بکات وتی ئەردۆغان لەو سەردانەدا جگە لە سیمبۆڵی بوزقورت چی پێیە بۆ کورد؟

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان کۆ بوونەوە و پاش دانیشتنەکە ئایهان بیلگەن و چەندئەندامێکی باڵای هەدەپە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان ساز کرد.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی ئێمە بڕوامان وایە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سووریاشەوە دەبێت خۆیان لە سەر چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن. خۆیان بڵێن کە چۆن ناوچە و وڵاتان ئیدارە بکرێت و چ دەستووریێکیان هەبێت. بەڵام تا ئێستا هەوڵ دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی نەزم بە ناوچەکە بدرێت.

وتەبێژی هەدەپە دووپاتی کردەوە: ئێمە نازانین ئەردۆغان لە ئامەد جگە لە سیمبۆڵی بوزقورت چی پێیە بۆ کورد؟

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

News Code 12582

Your Comment

You are replying to: .
captcha