بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان کۆ بوونەوە و پاش دانیشتنەکە ئایهان بیلگەن و چەندئەندامێکی باڵای هەدەپە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییان ساز کرد.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سووریا وتی ئێمە بڕوامان وایە هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سووریاشەوە دەبێت خۆیان لە سەر چارەنووسی خۆیان بڕیار بدەن. خۆیان بڵێن کە چۆن ناوچە و وڵاتان ئیدارە بکرێت و چ دەستووریێکیان هەبێت. بەڵام تا ئێستا هەوڵ دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی نەزم بە ناوچەکە بدرێت.
وتەبێژی هەدەپە دووپاتی کردەوە: ئێمە نازانین ئەردۆغان لە ئامەد جگە لە سیمبۆڵی بوزقورت چی پێیە بۆ کورد؟
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
Your Comment