لە مەهاباد 7 پێشانگای نەورۆزانە بەڕێوە دەچێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- سەرۆکی ئیدارەی پیشەی دەستی و میراتی کەلتووری لە مەهاباد وتوویەتی لە ڕۆژانی نەورۆزدا 7 پێشانگا لە مەهاباد بەڕێوە دەچێت کە 3یان تایبەتن بە پیشەی دەستی و 4ی دیکەشیان تایبەتن بە نەریتی کۆنی مەهاباد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سەرۆکی ئیدارەی پیشەی دەستی و میراتی فەرهەنگی لە مەهاباد لەو بارەیەوە وتوویەتی پێشانگاکان پیشەی دەستی و نەریتی ڕەسەنی کوردەواری و یارییە خۆجێیییەکان دەگرێتەوە.

جێگری دارایی و پشتیوانیی ئیدارەی پەروەردەی مەهابادیش لەبارەی لافیتە و ڕێنموونیی هەڵواسراو و دابین کردنی شوێن بۆ حەوانەوەی میوانەکان وتی هەموو ئامادەکارییێکمان لەو بارەیەوە کردوووە.

هەروەهاش لەدانیشتنی ئەنجومەنی شارەکەدا جێگری پارێزگاری ئازەربایجانیش بەشدار بوو و تێیدا سوپاسی کاربەدەستانی شارەکەی کرد بۆ پیشان دانی سیمای فەرهەنگیی مەهاباد و ئەو ئامادەکارییانەی بۆ پێشوازی کردن لە میوانانی پشوودانی نەورۆز کراوە.

News Code 12580

Your Comment

You are replying to: .
captcha