به‌يان سامى: داوا ده‌كه‌ين لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش بكرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌يان سامى عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ واشنتن، راي‌گه‌ياند: پێويسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانى داعش بكات و دواى سه‌د ساڵ له‌ بڕانه‌وه‌ى جه‌نگى يه‌كه‌مى جيهانى رێگه‌ له‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ى چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ بگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ى سييه‌مين ساڵيادى كيمياباران كردنى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ و شاڵاوه‌كانى جينۆسايدى كوردستان به‌ سپۆنسه‌رى ميديايى كوردستان24 له‌ واشنتن كۆنفرانسێكى تايبه‌ت له‌ باره‌ى جينۆسايدى كورد و هه‌ڵه‌بجه‌ رێكخرا.

له‌و كۆنفرانسه‌دا چه‌ندين به‌رپرس، توێژه‌ر، كۆنگرێسمان و نووسه‌رى ئه‌مريكى به‌شداربوون، له‌ ئاستى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكاشدا (ئه‌ندرو پيک)، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى عێراق و ئێران به‌شداریی كرد.

له‌ وته‌يێكيدا، نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم راشی‌گه‌ياند: هه‌رێمى كوردستان يه‌كه‌م كيانى سياسى بوووه‌، تاوانه‌كانى داعشى وه‌ک كۆمه‌ڵكوژى ناساندوون و داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى له‌ ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردوووه‌.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ هۆڵى (نيوزيه‌م) كه‌ سه‌نته‌ر و مۆزه‌خانه‌يێكى گرنگى رۆژنامه‌وانييه‌ له‌ واشنتن به‌ڕێوه ‌ده‌چێت و كوردستان 24 راسته‌وخۆ رووماڵى ده‌كات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12563

Your Comment

You are replying to: .
captcha