کاردانه‌وه‌ی کورد به‌ ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج

به‌شی جیهان- کورده‌کان ده‌ڵێن شاری مه‌نبه‌ج له‌ کۆنتڕۆڵی کورددا نییه‌ و ئاگایان له‌ ڕێککه‌وتنی تورکیا و ئه‌مریکا له‌ سه‌ر داهاتووی ئه‌و شاره‌ نییه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاری مه‌نبه‌ج که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات له‌ سووریادایه‌. ئەو شارە ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن هێزی هاوبه‌شی کورد و عه‌ره‌ب ناسراو به‌ هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا له‌ بنده‌ست چه‌کدارانی داعش ڕزگار کرا. تورکیا ئه‌و کاره‌ی پێشێل کردنی هێڵی سووری خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی ڕووباری فورات و جووڵە به‌ره‌و به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباره‌که‌ زانی و له‌و کاته‌وه‌ به‌دوای کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به‌ YPG له‌و شاره‌یه‌.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌م دواییه‌دا وتوویه‌تی: وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که‌ هاوپه‌یمانی کورده‌کان له‌ سووریایه‌ له‌ سه‌ر کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌ کوردییه‌کان له‌و شاره‌ و کۆنتڕۆڵ کردنی گه‌یشتۆنه‌ته‌ ڕێککه‌وتن.

به‌ڵام ئاڵدار خه‌لیل به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا له‌ باره‌ی ڕێککه‌وتنی ئه‌مریکا و تورکیا له‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج به‌ ڕۆیته‌رزی وت: ئێمه‌ هیچ زانیارییێکمان له‌ ڕێککه‌وتنی دوو وڵات له‌ سه‌ر مه‌نبه‌ج نییه‌.

ئاڵدار خه‌لیل زیادی کرد: شاری مه‌نبه‌ج له‌ کۆنتڕۆڵی کورددا نییه‌ و له‌ ساڵی 2016 له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه‌ییه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌کرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12557

Your Comment

You are replying to: .
captcha