بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پەکەکە لە پارێزگای دیاربەکر.
لە کاتی پێکدادانەکاندا بومبێکی دەستکرد کە لە ژێر زەویندا چێندرا بوو تەقییەوە و بە هۆی ئەو تەقینەوەیە 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران و 5ی دیکەشیان بریندار بوون، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی دیاربەکر گواستراونەتەوە و شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment