عەبادی فەرمانی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەلێر و سلێمانیی دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، بڕیاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و فڕۆکەخانەکان به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی راگه‌یێندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی قه‌ده‌خه‌ی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرتووه‌ و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ رووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتوون، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێن.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، سیسته‌می "البایسز"ی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی ده‌به‌سترێنه‌وه‌ و فه‌رمانبه‌رانی پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ و كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌كان، ده‌خرێنه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی فیدراڵ.

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12539

Your Comment

You are replying to: .
captcha