هێزە عێراقییەكان كار بۆ كۆتایی هێنان بە جموجوڵەكانی داعش لە كەركووک دەكەن

‌به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكی گەورەیان دژی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی دەوروبەری قەزای حەویجەی ڕۆژئاوای كەركووک دەست‌پێكردوووە، هۆكاری ئۆپەراسیۆنەكەش زیندووبوونەوەی داعش ‌و جموجۆڵی فراوانی چەكدارانی ئەو رێكخراوە بوووە لەو ناوچانە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دەنگی ئەمریكا لە زاری عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باكووری عێراقی حەشدی شەعبی بڵاوی كردۆتەوە، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیر كراوە بە سەر چەک ‌و تەقەمەنی ‌و چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراوی داعشدا لە سنووری ناحیەیی ڕیاز.

عەلی حسێنی وتیشی: "سنووردانان بۆ داعش پێویستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی گەورە هەیە لە یەک كاتدا لە دیالە و سەڵاحەدین ‌و كەركووک، چونكە "چەكدارەكان لە نێوان ئەو سێ پارێزگایەدا هاتوچۆ دەكەن."

گەرچی هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە شەوی ڕابردووتر چەكدارانی داعش لەسەر رێگەی كەركووک_بەغدا بازگەیان داناوە و خەڵكیان كوشتو‌ە، بەڵام وتەبێژەكەی حەشدی شەعبی ئەوەی ڕەت كردەوە.

لای خۆیشییەوە نازم كەهیە رێكخەری پەیوەندییەكانی نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە كەركووک، ئاماژەی بەوە كرد لە چەند شەوی ڕابردوودا ژمارەیێک چەكداری داعش لە گوندی عوزەیرییەی باشووری كەركووک بینراون ‌و وتی: "ئەمنییەت لاوازە، گەڕانەوەی گوندنیشینەكانی دەوروبەری حەویجەش خزمەتی بە داعش كردوووە، چونكە زۆربەی داعشەكان خەڵكی سنووری حەویجەن."

لە ماوەی مانگی رابردووەوە تا ئێستا چەكدارانی داعش، چەندین هێرشیان بۆ سەر حەشدی شەعبی‌ و هێزە عێراقییەكان لە رۆژئاوای كەركووک ئەنجامداوە، لەو هێرشانەدا دەیان چەكداری حەشدی شەعبی ‌و هێزە عێراقییەكانیان كوشتوووە.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12520

Your Comment

You are replying to: .
captcha