هه‌موو ددان بەوەدا دەنێن کە منداڵ و خه‌ڵکی سڤیل کوژراون جگە لە ئاکپارتی

به‌شی تورکیا- به‌هجه‌ت ییڵدرم، نوێنه‌ری ئادی یامان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین گرت و وتی: هه‌موو کوژران منداڵان و خه‌ڵکی سڤیل قبووڵ ده‌که‌ن پارتی داد و گه‌شه‌ نه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هجه‌ت ییڵدرم ئه‌ندامی HDP و نوێنه‌ری ئادی یامان له‌ په‌رله‌مانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا له‌ گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان ده‌ڕیبڕی: سوپای ئازادی سووریا ده‌توانێت ڕق و کینه‌ی گه‌لی کوردی له‌ دڵدا بێت و ئه‌وڕۆ له‌ عه‌فریندا بێ ویژدانی بکات. به‌ڵام نابێ مۆڵه‌ت بده‌ین هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی تورکیا ڕۆڵه‌کانی ئێمه‌ن و خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ش تووشی کاره‌ساتی گه‌وره‌ ببن.

له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا نوێنه‌ری ئادی یامان ڕای‌گه‌یاند: ته‌نیا ئێمه‌ نین که‌ ده‌ڵێن پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ری عه‌فرین خه‌ریکه‌ ده‌گۆڕێت. ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ و جیهانییه‌کان ئه‌وه‌ ده‌ڵێن. نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش بڕوای هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ به‌ڵام که‌ ئه‌م باسه‌ له‌ لایه‌ن مه‌حموود تۆغڕۆڵ نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان ئاراسته‌ ده‌کرێت ده‌یده‌نه‌ به‌ر له‌ق و شه‌ق. کوژرانی منداڵان و خه‌ڵکی سڤیل بۆ هه‌موو که‌سێک قبووڵ ده‌کرێت، پارتی داد و گه‌شه‌ نه‌بێت.

ییڵدرم ئاشکرای کرد: به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ ناحه‌قه‌ حکوومه‌تی تورکیای له‌ ڕاستییه‌کان دوور کردۆته‌وه‌. به‌ توند و تیژی، فشار، ده‌ستگیری و زیندانی کردن و ته‌نانه‌ت ده‌رکردن له‌ سه‌ر کار ده‌یانه‌وێت ئه‌م گه‌له‌ ده‌مبه‌ست بکه‌ن. هه‌ر که‌ ده‌ڕۆمه‌وه‌ ئادی یامان و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی قسه‌ ده‌که‌م تا ئێستا که‌سم نه‌دیوه‌ پشتیوانی ئه‌و هێرشه‌ بێت. ئه‌وانه‌ی له‌ هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین پشتیوانی ده‌که‌ن چاویان بڕیوه‌ته‌ حکوومه‌ت و به‌ هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی تاکه‌که‌سیی خۆیانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ حاکمییه‌ت بێده‌نگ ده‌بن. جارێکی دیکه‌ش هه‌ر لێره‌وه‌ به‌ حکوومه‌تی تورکیا ڕاده‌گه‌یێنم ئه‌م شه‌ڕه‌ ڕاگرن. دڵی کورده‌کان بێننه‌وه‌. ده‌رفه‌ت مه‌ده‌نه‌ ڕووداوێک که‌ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی مومکین نه‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12519

Your Comment

You are replying to: .
captcha