به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د قه‌سیم عوسمانی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ڕه‌شه‌مه وه‌کوو یه‌کێک له داواکارانی لێپێچینه‌وه له وه‌زیری کار وتی: جه‌نابی ڕه‌بیعی ئێوه دژ به لێپێچینهوهن. ئه‌و هه‌وڵه‌ی داتان بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌تان لێ نه‌کرێت ئه‌گه‌ر بۆ وهزارهتخانهکهتان وه‌ها هه‌وڵێکتان ده‌دا له خۆیدا لێپێچینهوهیێک له‌ئارادا نه‌ده‌بوو. گه‌یشتیته لای هه‌ر کاممان وتت له تۆ چاوه‌ڕوانم نه‌ده‌کرد.
زیاتر وتیشی: دۆسته‌کانی ئێوه وتوویانه ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی داوای لێپێچینه‌وه‌یان کردوووه باجیان ویستوووه ئاده‌ی ناویان ببه‌ن تاوه‌کوو بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه بدرێت ده‌نا ئه‌وڕۆ ئیزنتان ده‌ده‌ین.
عوسمانی ڕوو له ڕه‌بیعی ده‌ریبڕی: وه‌زاره‌تخانه‌که‌ی ئێوه وه‌زاره‌تی کار نییه وه‌زاره‌تی کارفه‌رمایه، وه‌زاره‌تی ئاسووده‌ییی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابینکاری کۆمه‌ڵایه‌تی نییه به‌ڵکوو وه‌زاره‌تی دووچاوه‌کیی کۆمه‌ڵایه‌تییه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئێوه به‌رپرسن هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌به‌ر پێی کاری خوێنده‌واره‌کانه. ئێوه له دانانی پسپۆڕان له پۆستێکی ناهاوپێوهند به خوێندنه‌که‌یانه‌وه به ڕاستی مامۆستان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment