ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک له‌ لایه‌ن جیاییخوازانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ میحوه‌ری باکووری عێراق ده‌ڵێت: ناتوانین به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووباره‌یان بۆ پارێزگای که‌رکووک متمانه‌ بکه‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌وده‌ت عه‌سافی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "موازین نیوز"دا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ناتوانین متمانه‌ به‌و پێشمه‌رگانه‌ بکه‌ین که‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا شه‌ڕیان کردوووه‌ و ئیداره‌ی ئه‌منیی پارێزگای که‌رکووک بده‌ینه‌ ده‌ستیان.

ناوبراو زیادیشی کرد: هه‌ر ئه‌م پێشمه‌رگانه‌ بوون که‌ له‌ ساڵی 2014 و له‌ دۆخێکی دژواردا چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازیی سوپای عێراقیان داگیر کرد.

عه‌سافی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ دۆخی پارێزگای که‌رکووک ئه‌منه،‌ وتی: هه‌ندێ له‌ ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ له‌ پارێزگای که‌رکووک له‌ لایه‌ن هێزی‌ جیاییخواز و به‌ ئامانجی تێکدانی سه‌قامگیریی ئه‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12490

Your Comment

You are replying to: .
captcha