مستەفا کازمی داوای گفتوگۆیێکی نیشتیمانی دەکات/ نێچرڤان بارزانی پشتیوانی لێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "داوای گفتوگۆیێکی نیشتیمانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت لە بەردەم هەلێکی مێژویدان بۆ گێڕانەوەی رۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا و حکوومەت پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ رێکخستنەوەی نێو ماڵی عێراق.

دوای ئەوەی مستەفا کازمی عێراق دەستپێشخەرییێکی راگەیاند و داوای گفتوگۆی کرد لە نێوان لایەنە ناکۆکەکاندا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پشتیوانی لێدەکات.

نێچیرڤان بارزانی بە دیاری کراوی لە تویتەری خۆی رایگەیاندووە: " پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیێکی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1249

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha