به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 11ی مارچ قوباد تاڵه‌بانی له میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ماوه‌یێكی زۆره یه‌كێتی كۆنگره‌ی نه‌كردوووه بۆیه "ماوه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كه له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌ندامه‌كانی ماوه‌كه‌یان به‌سه‌ر چوووه".
قوباد تاڵه‌بانی ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌بێت یه‌كێتی كۆنگره ئه‌نجام بدات كه ئه‌وه هۆكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه ناوخۆیییانه‌ی ماوه‌یێکه به‌رده‌وامی هه‌یه.
قسه‌كانی ناوبراو له كاتێكدایه یه‌كێتی ده‌بوو له ساڵی 2014 كۆنگره‌ی چواره‌می ببه‌ستێت به‌ڵام به‌هۆی كێشه ناوخۆیییه‌كانی ئه‌و حیزبه تا ئێستا كۆنگره‌كه نه‌به‌سراوه و كێشه‌كان ڕۆژ به ڕرۆژیش قووڵ ده‌بنه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ده‌بێت كێشه‌كانی یه‌كێتی به هه‌ر شێوه‌یێک بێت چاره‌سه‌ر بكرێت چوونكه "داهاتوویێكی گه‌ش" چاوه‌ڕێی ئه‌و حیزبه ده‌كات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment