به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو له کارێکی بێوێنه‌دا له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندانێکی به‌ربڵاو له شاره‌کانی ئه‌ورووپا و ئه‌نجام درا که خۆپیشانده‌رانی دانیشتووی ئه‌ورووپا ڕه‌خنه‌یان له بێده‌نگیی ڕۆژئاوا گرت و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشی 52 ڕۆژه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له باکووری سووریا بوون.
میدیاکانی به‌ریتانیا باس له داخستنی قه‌ره‌باڵغترین وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی له‌نده‌ن به بۆنه‌ی ناڕه‌زاییی کورده‌کان به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌که‌ن. سکای نیووز، ئیندیپێندێنت و تێلێگراف باسیان له داخستنی وێستگه‌ی کینگ کراسی له‌نده‌ن و وێستگه‌یێکی دیکه به ناوی مه‌نچێستر پیکادیلی کردوووه.
پۆلیس ڕایگهیاندوووه که ڕێز بۆ خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی کورد داده‌نێن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که کێشه‌یان بۆ دامه‌زراوه‌ی وێستگه‌که دروست کردوووه ده‌ستگیر و دادگه‌یی ده‌کرێن. پۆلیس به مه‌به‌ستی ڕێگری له داپه‌ڕی هاوشێوه له وێستگه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی ئه‌و ڕێگایه ئاماده بوووه. گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی کورده‌کان له‌و دوو وێستگه‌یه بۆته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یێک له سه‌فه‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی له‌نده‌ن.
هاوکات چه‌ندین خۆپیشاندان له شاره‌کانی ئه‌ورووپا له‌وان برووکسێل، دۆسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا، پاریس و چه‌ندین شاری دیکه ئه‌نجام درا.
تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 هێرشی به‌ربڵاوی ئاسمانی و زه‌وینیی خۆی به یارمه‌تیی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجام دا. ئه‌و هێزانه ئێستاکه له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین جێگیر بوونه.
سه‌رچاوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن تاکوو ئێستا زیاتر له 200 خه‌ڵکی سڤیل به بۆنه‌ی هێرشه‌کانی تورکیاوه گیانی خۆیانیان له ده‌ست داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment