ئه‌ڵمانیا ژماره‌یێكی‌ زۆر له ‌هێزه‌كانی له ‌هه‌رێم پاشه‌كشێ‌ پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌شێكی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌گوازرێنه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕوون‌كردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌و هێزانه‌ به ‌یه‌كجاری‌ هه‌رێمیان جێ نه‌هێشتوووه."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا قورسایییه‌كه‌ی له‌ هه‌رێم بوو به‌راورد به‌و ئاماده‌بوونه‌ی له ‌عێراق هه‌یبوو بۆیه‌ ئێستا به‌نیازن هه‌ندێک له ‌سه‌ربازه‌كانیان به ‌مه‌به‌ستی مه‌شق بۆ به‌غدا بگوازنه‌وه و ئه‌مه‌ش به ‌مانای وازهێنان نایێت له ‌هه‌رێمی كوردستان".

ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه‌ ئورسولا فون دیرلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "به‌نیازن به‌شێک له‌و هێزانه‌ی له ‌هه‌ولێر هه‌یانه‌ بۆ به‌غدا بیگوازنه‌وه‌."

لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال ده‌شڵێت: "هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا زیاتر له ‌ڕووی مه‌شق و لۆجستیه‌وه‌ هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردوووه‌. ئه‌وان له‌ عێراق بوونیان نه‌بوو، ئێستا به‌شێكیان ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی عێراق به ‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هاوسه‌نگی له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12412

Your Comment

You are replying to: .
captcha