هێزی ئه‌مریکی دواجار له‌ عێراق ده‌کشێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌حمه‌د سه‌لال به‌دری وتوویه‌تی هێزی ئه‌مریکی و هه‌موو هێزێکی بیانی دواجار به‌ بێ زۆره‌ملێ و له‌ ڕێگای لێکتێگه‌یشتنه‌وه‌ له‌ عێراق ده‌کشێنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د سه‌لال له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌ هێزی ئه‌مریکی له‌ عێراق زۆریان ده‌وام نابێت و ده‌وڵه‌تی عێراق ئێستا خشته‌یێکی زه‌مه‌نی ئاماده‌ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکی و دیکه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان له‌ عێراق بکه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌و هێزانه‌ش به‌ بێ زۆره‌ملێ له‌ عێراق ده‌کرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌دری وتیشی: ئێستا باسی ماننه‌وه‌ی درێژخایه‌نی هێزی ئه‌مریکی له‌ عێراق ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ موزایه‌ده‌ی سیاسییه‌ بۆ گێره‌شێوێنی و تێکدانی یه‌کڕیزی له‌ عێراق و ئاڵۆز کردنی دۆخه‌که‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12391

Your Comment

You are replying to: .
captcha