بەغدا سندووقێک دادەنێت بۆ گەڕاندنەوەی پاره‌كانی هه‌رێم له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی‌ عیراق هه‌نگاوه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی هه‌رێم له‌ بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌، ده‌ست پێده‌كات و په‌رله‌مانتارێكی‌ شیعه‌ش ئاشكرای ده‌كات، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ سندوقێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێك هێندراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس جه‌بار عه‌بادی‌، په‌رله‌مانتاری‌ شیعه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، رای‌گه‌یاند:" حكوومه‌تی‌ عیراق به‌ یاسا سندوقێكی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێكهێناوه‌، ئه‌ركی‌ سه‌ره‌كیی‌ سه‌ندوقه‌كه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ره‌وانه‌ی بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ كراون.

ناوبراو وتیشی: سندووقه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێریی لیژنه‌ی‌ داراییی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنێتیی‌ كاره‌كانیان ده‌كرێت.

به‌وته‌ی جه‌بار عه‌بادی‌، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئه‌و میكانیزمه‌ی به‌غدا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بوووه‌، به‌ڵام به‌وته‌ی خۆی " حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت".

News Code 12383

Your Comment

You are replying to: .
captcha