ناچارین هێزەکانمان لە دەیرزوورەوە ڕەوانەی عەفرین بکەین

بەشی سووریا- ئەبوو عومەر ئەدلیبی لە وتەبێژەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا ڕای‌گەیاند: ناچار ئەو هێزانەمانن کە خەریکی شەڕ لەگەڵ داعشن لە دەیرزوورەوە ڕەوانەی عەفرین دەکەین بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئەو شارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەبوو عومەر ئەدلیبی یەکێک لە وتەبێژەکانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئاماژەئ کردە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و وتی: لە شەڕی ئەم ٣ ساڵەمان دژ بە تیرۆریستان و داعش لە حەلەب، ڕەقە، دەیرزوور، حەسەکە و ... ژمارەیێکی زۆری هێزەکانمان کوژراون و ئێستا ناچارین ئەو دەستە لە هێزەکانمان کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات خەریکی شەڕ لەگەڵ داعشن بکشێنینەوە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی عەفرین بیاننێرینە ئەو شارە.

ئاشکراشی کرد: سەرەڕای ئەوەی خانەوادەکانی ئێمە لە ڕەقە و دەیرزوور نەبوون بەڵام ئێمە لەوێ شەڕمان کرد بەڵام ئێستا خەباتی دەیرەزوور هیچ مانایێکی بۆ ئێمە نییە چوونکە بنەماڵەکانمان لە عەفرین لەلایەن تورکیاوە ڕەشکوژ دەکرێن. ئێستا خەریکین خۆمان ئامادە دەکەین بڕۆین بەرەو عەفرین.

سەرچاوە: هاوارنیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12377

Your Comment

You are replying to: .
captcha