به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمیی وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به‌ناردنی مووچه له به‌غداوه، ڕاشیده‌گه‌یێنێت: "ئێمه وه‌كوو هه‌رێم هیچ كێشهیێكمان نییه عێراق ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بكات"
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "عێراق بڕیاری داوه بڕێک پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌ڵام به گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و پاره‌یه دابه‌ش ده‌كرێت بۆ نه‌ورۆز".
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی میدیاكانی پارتیه‌وه ئاشكرای كرد، ئه‌وان وه‌كوه حكوومه‌تی هه‌رێم ته‌نها له میدیاكانه‌وه له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقیان بیستوه كه پێش نه‌ورۆز مووچهیێک ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌وه‌یه، بڕیار وایه عێراق به‌ر له هاتنی نه‌ورۆز بڕێک پاره ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش كه ڕه‌وانه ده‌كرێت به‌گوێره‌ی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌فین دزه‌یی سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هات و عێراق پاره‌ی ڕه‌وانه نه‌كرد بۆ مووچه، ئایا هه‌رێمی كوردستان به‌ر له هاتنی نه‌ورۆز مووچه دابه‌ش ده‌كات، وتی: "داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له 50%مان له‌ده‌ست چوه، ئێستاش به گوێره‌ی ئه‌و داهاته‌ی كه له به‌رده‌ستدایه به‌گوێره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment