بریکاری پەڕلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی کرماشانی کرد

بەشی کرماشان- حسێن عەلی ئەمیری جێگری پەڕلەمانیی سەرۆک کۆماری ئێران سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەمە 17ی ڕەشەمە سەردانی کرماشانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس سێن عەلی ئەمیری بریکاری پەڕلەمانیی حەسەن ڕۆحانی سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ لە لایەن پارێزگاری کرماشان و بریکارەکانیەوە پێشوازیی لێ کرا.

ئامانجی سەردانەکەی بریکاری سەرۆک کۆماری ئێران بریتییە لە بە دوادا چوون بۆ دوواین دۆخی ژیانی لێقۆماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، بەسەر کردنەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی کرماشان و بەشداری کردنی کۆڕبەندی ئەنجومەنی پارێزەرانی پارێزگای کرماشان.

News Code 12344

Your Comment

You are replying to: .
captcha