ئێستا به‌رنامه‌یێکمان بۆ ئیئتیلاف نییه‌/کاندیدای خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ده‌ناسێنین

به‌شی تورکیا- ئایهان بیلگن، وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ڕای‌گه‌یاند: حیزبه‌که‌ی به‌رنامه‌یێکی بۆ هاوپه‌یمانیی نییه‌ و کاندیدای خۆیان بۆ به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌ناسێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایهان بیلگن، وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکیا و وتی: ناتوانین ئه‌وه‌ بڵێن که‌ له‌ هه‌ر کوێدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌بێت دیموکراسیش هه‌یه‌. له‌ وڵاتی ژێنڕاڵ به‌شیر که‌ له‌ جیهاندا هیچ وڵاتێک گرینگی پێی نادات به‌ڵام تورکیا ئه‌و وڵاته‌ به‌ وڵاتێکی گرینگ ده‌زانێت و هه‌ڵبژاردنیش به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌لبه‌شیر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا‌ به‌ مسۆگه‌رکردنی له‌سه‌دا 90ی ده‌نگه‌کان سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت. ئێمه‌ خوازیاری ده‌نگدانه‌وه‌ی بێ سنووری ئیراده‌ی گه‌ل له‌ سندۆقه‌کانین. به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئێمه‌ تۆمه‌تبار به‌ ئیئتیلاف کردوووه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ ده‌نگی خه‌ڵک کۆ ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ دوو ساڵ پێش هه‌ڵبژاردن، زیاتر له‌ 18 مانگ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئیئتیلاف کردن. ده‌توانن ئیئتیلافه‌کانی خۆیان دابمه‌زرێنن به‌ڵام هه‌وڵ نه‌ده‌ن ئۆپۆزسیۆن به‌ پێی گه‌ڵاڵه‌ و ڕوانگه‌ی خۆیان دابمه‌زرێنن. له‌و باره‌وه‌ که‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ کوێ، چ کاتێک و له‌گه‌ڵ چ که‌سانێک دیدار ده‌کات بێ ئه‌خلاقی نه‌که‌ن و بۆچوون ده‌نه‌بڕن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کاندیدای خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌ناسێنێت و وتی: ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو له‌مپه‌ر، به‌رته‌سکی و گوشاره‌کان به‌پێی به‌رنامه‌کانی خۆمان کرده‌وه‌ ده‌که‌ین و له‌سه‌ر قسه‌که‌مان هه‌ین و بۆ ئاشکرابوونی ئیراده‌ی گه‌ل له‌ سندۆقه‌کانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنێکی ئه‌من له‌ وڵات هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین. له‌ ئێستادا به‌رنامه‌یێکمان بۆ ئیئتیلاف نییه‌. به‌رنامه‌ی ئێمه‌ له‌ ئێستادا هه‌وڵ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی و ڕێگری له‌ دزینی ده‌نگی هاووڵاتییانه‌. باوه‌ڕمان به‌م کاره‌ش هه‌یه‌ که‌ به‌ هاوکاریی دیکه‌ی پارته‌ سیاسییه‌کان ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12336

Your Comment

You are replying to: .
captcha