بەغدا و هەولێر لەبارەی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەغدا و هەولێر لەبارەی فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکانەوە ڕێککەوتوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد عوسمان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «المعلومە»دا ئاماژەی دا بەوەی کە هەرێم و بەغدا سەبارەت بە فڕۆکەخانەکان و دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتوون و داوای لە هەردوو لایەنە کرد بەرژەوەندییەکانی خەڵک بخەنە سەرووی بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە.

ناوبراو داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکان و قەیرانی دارایی لەگەڵ یەک هاکاریی بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12324

Your Comment

You are replying to: .
captcha