جووڵەی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک بەرەو منبج

بەشی سووریا- ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئەگەری دروست کردنی بەرەیێکی نوێ لە لایەن کوردەکانی سووریاوە لە ناوچەی جرابلوس و منبج دژ بە تورکیا زیاتر گوڕ دەگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا جووڵە سەربازی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکاندا لە ناوچەکانی جرابلوس و منبج ڕووی داوە.

جووڵەی هێزە کوردەکان بەهۆی پێشڕەوییەکانی ئەرتەشی توریکا لە عەفرینە و ئەگەر هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین کۆتایی پێنەدرێت کوردەکان لە میحوەری جرابلوس و باب و منبج هەوڵی سەربازی دەدەن.

ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران لەو باوڕەدان جووڵەی هێزە کوردەکان دەتوانێت کاریگەریی لەسەر شەڕی عەفرینەوە ببێت و بەرەیێکی نوێ لە باکووری سووریا بکاتەوە و هاوسەنگەکانی باکووری سووریا ئاڵۆزتر لە پێشوو بکات.

پێشتر بەرپرسانی سەربازی و سیاسیی کورد هوشدارییان دابوو کە ئەگەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین درێژەی ببێت، دەست لە شەڕی داعش لە دەیرەزوور بەر ئەدەن و بۆ عەفرین دەچن. بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکی و ناڕەزایی دەبڕینی ئەوان بۆ هەوڵی سەربازیی توریکا لە عەفرین، کوردەکان وازیارن لە شەڕی داعش هێناوە و بەرەو بەرەکانی شەڕ لە عەفرین بەڕێ کەوتوون.

لەو بارەیەوە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی سوپای سووریای دیموکراتیک پێشتر بە هەوڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو: ئەگەر پێویست ببێت هێزەکانی سوپای سووریای دیموکراتیک بەرەو عەفرین دەگوازرێنەوە.

ئێستا دەبێت چاوەڕوان بکرێت کە ئایا کوردەکان تا چ ئاستێک هەڕەشەکانیان جێبەجێ دەکەن؟ ئایا تەنها تەکتیکێکی دەروونییە یا لە ڕاستیدا جێبەجێ دەکرێت؟ ئەگەر جێبەجێ بکرێت کاردانەوەی ئەمریکا و ڕووسیا چی دەبێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12320

Your Comment

You are replying to: .
captcha