به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به گوێره‌ی زانیارییه وهدهستهاتوووهکان له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان، هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا له 47مین ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له عه‌فرین 17 کیلۆمه‌تر له‌و کانتۆنه کوردنشینه پێشڕه‌وییان کردوووه و ئێستاکه له 15 کیلۆمه‌تریی ناوه‌ندی عه‌فرین جێگیر بوونه.
شایانی باسه؛ هێزه‌کانی سوپای تورکیا- سوپای ئازادی سووریا له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون تاکوو ئێستا توانیویانه 150 شوێن بریتی له گوند، چیا، ته‌پۆلکه و 3 ناوه‌ندی شار له ژێر کۆنتڕۆڵی YPG ده‌ربێنن. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 41 هێزی سوپای تورکیا گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست داوه و 199 هێزی دیکه‌ی سه‌ر به هێزی چه‌کداری تورکیا بریندار بوونه. له بریندارانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه 63 که‌س خولی ده‌رمانیان تێپه‌ڕاندوووه و دیکه‌ی برینداران له ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌کانی تورکیا ڕایانگهیاندوووه که ئێستاکه 9 بۆ 10 هه‌زار هێزی YPG له عه‌فریندان که 6 هه‌زار و 500 که‌سیان له ناوه‌ندی عه‌فرین جێگیر بوونه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment