پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ هه‌ر 3 هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا شکست ده‌خوات

به‌شی تورکیا- عه‌بدوله‌تیف شنر جێگری پێشووی پارتی داد و گه‌شه‌ و ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حیزبه‌ ئیدعا ده‌کات له‌ هه‌ر 3 هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا پارتی داد و گه‌شه‌ شکست ده‌خوات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوله‌تیف شنر جێگری پێشووی پارتی داد و گه‌شه‌ و ئه‌ندامێکی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و حیزبه‌ له‌ به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیی Halk TV له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌ تورکیا کرد و ڕای‌گه‌یاند: پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا شانسێکی زۆری نییه‌. ئه‌ردۆغانێک که‌ هه‌میشه‌ قسان له‌ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کات له‌ ئیراده‌ی گه‌ل دڵنیا نییه‌ که‌ له‌ سندۆقه‌کاندا خۆی پیشان ده‌دات به‌و بۆنه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوکییێکی زۆری هه‌یه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: له‌ ڕاستیدا ئه‌ردۆغان به‌ ئاراسته‌ کردنی یاسای ئیئتیلافی حیزبه‌ سیاسییه‌کان هه‌وڵ ده‌دات ڕێگایێک بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئیراده‌ی گه‌ل له‌ سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بدۆزێته‌وه‌. من لێره‌وه‌ ئیدعا ده‌که‌م پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا له‌ هه‌ر 3 هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیادا شکست ده‌خوات. له‌ هیچ یه‌ک له‌ سێ هه‌ڵبژاردنی تورکیادا {په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و شاره‌وانییه‌کان} پارتی داد و گه‌شه‌ سه‌رکه‌وتوو نابێت به‌ڵام تێکڕای ئه‌مانه‌ مه‌رجێکی بنه‌مایی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ نابێت پارته‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان هه‌ڵه‌یێکی جیدی ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌گه‌ر حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار هه‌ڵه‌یێکی جیدی ئه‌نجام نه‌ده‌ن به‌ هیچ له‌ونێک مومکین نییه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌کان بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12301

Your Comment

You are replying to: .
captcha