به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا 20ی جانیڤێری 2018 هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی به هاوکاریی هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا بۆ سه‌ر عه‌فرین له باکووری سووریا ده‌ست پێ‌کرد که له ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه. به ته‌شه‌نه سه‌ندنی شه‌ڕ له عه‌فرین، هێزه کوردییه‌کان که له ڕه‌قه و ده‌یره‌زوور له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕیان ده‌کرد و هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی بنده‌ستی داعش چڕ کردبوووه‌وه مه‌یدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشیان به‌جێ هێشت و به‌ره‌و عه‌فرین چوون.
ئه‌مریکا کاردانه‌وه‌یێکی ئه‌وتۆی به هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانه کورده‌کانی له عه‌فرین پیشان نه‌دا و ته‌نیا خوازیاری دان به‌خۆداگرتنی تورکیا و ته‌رکیزی هه‌موان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش بوو. ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسانی پێنتاگۆن چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له ڕه‌قه و ده‌یره‌زووریان پشتڕاست کرده‌وه و ڕایان‌گه‌یاند که ئه‌و بابه‌ته وه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشی به‌دواوه بوووه.
جنیفر کافارلا توێژه‌ری ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی شه‌ڕ کێشه دروست‌بوووه‌کان له عه‌فرین و ڕه‌قه هاوپه‌یوه‌ند به سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له سووریا ده‌زانێت چوونکه پێی وایه ئه‌مریکا هاوکات ده‌یه‌وێت له پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کوردییه‌کان و تورکیا هاوسه‌نگی دروست بکات و هه‌ردووکیان ڕازی بکات به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و کێشانه‌ی دروست بوووه ئه‌و بابه‌ته ده‌وامێکی نابێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا هاوپه‌یمانی ئه‌ندامی ناتۆ و هێزه کوردییه‌کانی سووریا که هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا له سووریا دێنه ئه‌ژمار ئێستا خه‌ریکن پێکه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌که‌ی ئه‌مریکا که بۆ مانه‌وه‌ی هه‌وڵ ده‌دات چیتر ده‌وامێکی نه‌بێت.
کافارلا ئاماژه به کاریگه‌ریی نه‌رێنیی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌کات و ده‌شڵێت: ئێستا نه تورکیا و نه هێزه‌کانی کوردی سووریا داعش به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیی بۆ سه‌ر خۆیان نازانن ئه‌وان یه‌کتر به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان به ئه‌ژمار دێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment