به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ڕه‌شه‌مه ئێسحاق جه‌هانگیری جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران به یاوه‌ریی شاندێکی پایه‌به‌رزی سیاسی و ئابووری سه‌فه‌ری سێ ڕۆژه‌ی خۆی بۆ عێراق ده‌ست پێده‌کات.
بڕیاره له‌م سه‌فه‌ره‌دا جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار، سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیدار و گفتوگۆ بکات و دوایین گۆڕانکارییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕێکاره‌کانی گه‌شه‌ی پێوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌کان بخرێته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
جه‌هانگیری له‌و سه‌فه‌ره سێ ڕۆژه‌دا شوێنه پیرۆزه‌کانی عێراقیش به سه‌ر ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment