بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا گوودەرزی لەمبارەوە ئاماژەی بەوە کرد گەڵاڵەکە لە ٢٥ی ڕەشەمەوە و بە هاوکاریی دامودەزگا پێوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت و وتیشی: ١٢٠٠ سواڵکەر بۆ ئۆردووگای "چەشمە سفید" دەگوازرێنەوە و لەوێ لەلایەن تیمێک بریتی لە فەرمانبەرانی فەرمانداری، زانستگای پزیشکی، خۆشبژێوی، دادستێنی و شارەداری و ... پیس و پاک دەکرێن و لەوێوە بۆ سامان بەخشین هەر دەستە و بە شوێنی پێویست ڕادەست دەکرێن تاوەکوو بەشکەم لەم ڕێگایەوە کێشەکانیان چارەسەر بکرێت.
ناوبراو هیوای ئەوەی خواست ئەم دیاردەیە بە یارمەتیی هەموو دەزگاکان و بەکارهێنانی هەموو دەفرایەتییەکان نەمێنێت و دەریبڕی: خەڵکی ئاگای پارێزگا دەبێ بۆ کۆ کردنەوەی ئەم جۆرە کەسانە یارمەتیدەر بن تا لە ڕێگای خۆیەوە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.
بەڕیوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتیی پارێزگاریی کرماشان باسی لەوەش کرد تاقمێک لەو سواڵکەرانە بە شێوەی پیشەگەری کار دەکەن و بە بزواندنی هەستی بەزەییی خەڵک شێوازی جۆربەجۆر بەکار دەهێنن و هەشیانە بە شێوەی تیمی کار دەکەن و لە پارێزگاکانی دیکەوە ڕوویان لە سارەکانی پارێزگای کرماشان کردووە.
سەرچاوە: پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی پارێزگای کرماشان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment