بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خالید قادر، ئەندامی كەمپینی "هەتوانی عەفرین" رایگەیاند لە یادی 27 ساڵەی راپەڕیندا بۆ ماوەی سێ رۆژ كەمپینێكمان راگەیاندبوو لەم ماوەیەدا بڕی حەوت تەن پێداویستیی پزیشكی و دەرمانمان كۆ كردەوە.
خالید قادر ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییانە بە هاوكاریی خاچی سووری کوردستانی سووریا بەرەو عەفرینی بەڕێ دەكرێت.
پێش لەمەش فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای سلێمانی 11 تەن پێداویستیی پزیشكییان بۆ عەفرین هەناردووە.
ناوچەی عەفرین لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا کەوتوەتە ژێر هێرشی چڕ و قورسی ئاسمانی و وشکێنیی ئەرتەشی تورکیا و هاوپەیمانانی سووریی تورکیا و تاکوو ئێستا ژمارەیێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنیی لە ژن و منداڵ لە عەفرین گیانیان لە دەست داوە، بەرپرسانی عەفرین ڕایانگەیاندووە عەفرین پێداویستی زۆر و دەستبەجێی هەیە بە یارمەتیی پزیشکی.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment