بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزەچەکدارەکانی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا دەڵێت ئەرتەشی تورکیا لە 46ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا ناوەندی شەران-یان لە کانتۆنی عەفرین کونترۆڵ کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کە لە ڕۆژانی پێشوودا گوندەکان و ناوچە ستراتێژیکەکانی شەران-یان کونترۆڵ کردبوو پاش پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆ ناوەندی شەڕانیان لە ژێر کونترۆڵی یەپەگە دەر هێناوە.
شەران پاش بلبلێ، ڕاجۆ و شێخ حەدید چوارەمین شارە کە تورکیا داگیری دەکات.
سەرچاوە: هەوڵدەریی دۆغان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment