بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاكسۆی گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی توركیا کاردانەوەی پیشان دا هەمبە وتەکانی ڕابێرت مانینگ، گوتەبێژی پێنتاگۆن سەبارەت بە درێژە دان بە پشتگیرییەکانیان لە یەپەگە و وتی: وتەکانی گوتەبێژی پێنتاگۆن فربێژیە.
ئاکسۆی وتیشی ئێمە چاوەڕوان دەکەین ئەمریکا هەڵویستی جیدی بگرێتەبەر و بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات. لەو کۆبوونەوەیەدا کە 8 و 9ی مارچ لە ژێر ناوی گرووپی کار لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەیبەین لەبارەی ئەو چەکانەی کە بە یەپەگە دراوە گفتوگۆ دەکەین.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پرسی ساڵح موسلیم و وتی: وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمان لە بارەی ڕادەست کردنی ساڵح موسلیم بە تورکیا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گفتوگۆ دەکات.
سەرچاوە: تەلەفیزیۆنی NTV
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment