وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: "ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر شوێنێک وازی لێ ناهێنین"

به‌شی تورکیا- چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی راده‌ست كردنی ساڵح موسلیم سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده‌/په‌كه‌كه‌ ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها سنووردار نییه‌ به‌ چێک و ئه‌ڵمانیاوه‌، ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر شوێنێک وازی لێ ناهێنین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوشئۆغڵو له‌باره‌ی راده‌ست كردنی ساڵح موسلیم سه‌رۆكی پێشووی ڕێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده‌/په‌كه‌كه‌ رای‌گه‌یاند: "ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها سنووردار نییه‌ به‌ چێک و ئه‌ڵمانیاوه‌، ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر شوێنێک وازی لێ ناهێنین و ئیدی ناهێڵین بحه‌سێته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: "ئه‌م هه‌وڵه‌مان ته‌نها سنووردار نییه‌ به‌ چێک و ئه‌ڵمانیاوه‌، ساڵح موسلیم بچێته‌ هه‌ر شوێنێک وازی لێ ناهێنین. له‌ توركیا بڕیاری دادگا هه‌یه‌ و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌یه‌ وه‌ک به‌رپرسیاری هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ توركیا. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی داد و ناوخۆ و به ‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاره‌كانیان. وازی لێ ناهێنین بچێته‌ سه‌ر هه‌ر شوێنێک با بچێت. داوا ده‌كه‌ین ئه‌و وڵاتانه‌ ئه‌ومان ڕاده‌ست بكه‌ن. به‌ بڕیاری پێویستی ده‌ستگیركردنیه‌وه‌ هه‌موو بڕیاره‌كان به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بۆ وڵاتان ده‌نێرین. ئیدی ناهێڵین بحه‌سێته‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12250

Your Comment

You are replying to: .
captcha