بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئیدیعاکانی سەرچاوە ئەمنی و میدیاکانی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا پاش ئۆپەراسیۆنێکی قورسی ئەرتەشی تورکیا لە ڕاجۆ حسێن گابار لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە کێوی قەندیل، کە هاوڕێ لەگەڵ جێگرەکەی چووبوونە عەفرین لە ڕاجۆ بریندار کران.
لەو هەواڵەدا هاتووە: ئەو دوو فەرماندەی باڵای پەکەکە پاش ئەوەی کە لە ڕاجۆ بریندار کراوە بۆ نەخۆشخانەیێکی دەوڵەتی ناوەندی لە حەلەب گواستراوەتەوە و چارەسەریی پزیشکیی بۆ کراوە.
تا ئێستا هیچ یەک لە میدیاکانی سەربە پەکەکە ئەو هەواڵەیان پشتڕاست یا ڕەت نەکردووەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment