حسێن گابار، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە ڕاجۆ بریندار کرا

بەشی تورکیا- میدیا نزیکەکان بە دەوڵەتی تورکیا ئیدیعا دەکەن پاش ئۆپەراسیۆنی قورسی ئەرتەشی تورکیا لە ڕاجۆ، "حسێن گابار" لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە و جێگرەکەی بریندار بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ئیدیعاکانی سەرچاوە ئەمنی و میدیاکانی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا پاش ئۆپەراسیۆنێکی قورسی ئەرتەشی تورکیا لە ڕاجۆ حسێن گابار لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە کێوی قەندیل، کە هاوڕێ لەگەڵ جێگرەکەی چووبوونە عەفرین لە ڕاجۆ بریندار کران.

لەو هەواڵەدا هاتووە: ئەو دوو فەرماندەی باڵای پەکەکە پاش ئەوەی کە لە ڕاجۆ بریندار کراوە بۆ نەخۆشخانەیێکی دەوڵەتی ناوەندی لە حەلەب گواستراوەتەوە و چارەسەریی پزیشکیی بۆ کراوە.

تا ئێستا هیچ یەک لە میدیاکانی سەربە پەکەکە ئەو هەواڵەیان پشتڕاست یا ڕەت نەکردووەتەوە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12234

Your Comment

You are replying to: .
captcha