شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی ڕاجۆ به‌رده‌وامه‌

به‌شی سووریا- هێزه‌کانی YPG له‌ دواگه‌ڕه‌که‌کانی ڕاجۆ که‌ هێشتاکه‌ له‌ کۆنتڕۆڵیاندا ماونه‌ته‌وه‌، سه‌رقاڵی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میلیشیاکانی سه‌ر به‌ تورکیان.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، شه‌ڕی ماڵ به‌ ماڵ له‌ گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌ی ڕاجۆ له‌ ڕۆژئاوای عه‌فرین به‌رده‌وامه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌واڵنێری کوردپرێس هێشتاکه‌ له‌سه‌دا 10ی شارۆچکه‌ی ڕاجۆ به‌ده‌ست کورده‌وه‌ ماوه‌ و هێزی کورد هه‌موو توانای خۆی به‌کار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ڕاجۆ نه‌که‌وێت.

له‌ لایێکی دیکه‌شه‌وه‌ شه‌ڕێکی قورس له‌ ناوچه‌ی جێندرێس به‌رده‌وامه‌ و میلیشیاکانی سوپای ئازاد به‌نیازن چوارگۆشه‌ی سه‌نته‌ری جێندرێس گه‌مارۆ بده‌ن تا ئه‌م کاته‌ش هێزی کورد ڕێگه‌ی پێشڕه‌وی و گه‌مارۆی هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌ میلیشیاکان ناده‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12223

Your Comment

You are replying to: .
captcha