به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، شه‌ڕی ماڵ به ماڵ له گه‌ڕه‌که‌کانی شارۆچکه‌ی ڕاجۆ له ڕۆژئاوای عه‌فرین به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی هه‌واڵنێری کوردپرێس هێشتاکه له‌سه‌دا 10ی شارۆچکه‌ی ڕاجۆ به‌ده‌ست کورده‌وه ماوه و هێزی کورد هه‌موو توانای خۆی به‌کار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ناحیه‌ی ڕاجۆ نه‌که‌وێت.
له لایێکی دیکه‌شه‌وه شه‌ڕێکی قورس له ناوچه‌ی جێندرێس به‌رده‌وامه و میلیشیاکانی سوپای ئازاد به‌نیازن چوارگۆشه‌ی سه‌نته‌ری جێندرێس گه‌مارۆ بده‌ن تا ئه‌م کاته‌ش هێزی کورد ڕێگه‌ی پێشڕه‌وی و گه‌مارۆی هه‌مه‌لایه‌نه به میلیشیاکان ناده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment