ئه‌م عێراقه‌ وڵاتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری په‌رله‌مانی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ کورد چیدی هیچ پێگه‌یێکی له‌ عێراق نییه‌ و ده‌شڵێت: ئه‌م عێراقه‌ وڵاتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق جه‌وهه‌ر له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ئاماژه‌ ده‌کاته‌ بڕیاری پارته‌ کوردستانییه‌کان بۆ کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق پاش بێ‌هیوا بوون له‌ ڕه‌وتی شه‌راکه‌ت و لێکتێگه‌یشتن و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور له‌ عێراق و ده‌شڵێت: ئه‌م عێراقه‌ وڵاتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی نییه‌.

ناوبراو داوای له‌ هه‌موو کورده‌کان کرد یه‌ک بگرنه‌وه‌ و کشانه‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ڕابگه‌یێنن چوونکه‌ مانه‌وه‌یان له‌ به‌غدا هیچ سوودێکی بۆیان نابێت.

تارق جه‌وهه‌ر جه‌ختیشی کرده‌وه‌: کورد له‌ داهاتوویێکی نزیکدا شێوازی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕوون ده‌کاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12178

Your Comment

You are replying to: .
captcha