به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تارق جه‌وهه‌ر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی "بغداد الیوم"دا ئاماژه ده‌کاته بڕیاری پارته کوردستانییه‌کان بۆ کشانه‌وه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق پاش بێهیوا بوون له ڕه‌وتی شه‌راکه‌ت و لێکتێگه‌یشتن و جێبه‌جێ کردنی ده‌ستوور له عێراق و ده‌شڵێت: ئه‌م عێراقه وڵاتی هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی نییه.
ناوبراو داوای له هه‌موو کورده‌کان کرد یه‌ک بگرنه‌وه و کشانه‌وه له پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق ڕابگه‌یێنن چوونکه مانه‌وه‌یان له به‌غدا هیچ سوودێکی بۆیان نابێت.
تارق جه‌وهه‌ر جه‌ختیشی کرده‌وه: کورد له داهاتوویێکی نزیکدا شێوازی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕوون ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment