که‌ریم مه‌نسووری سه‌رۆکی ده‌سته‌ی بۆکسی مه‌هاباد به هه‌واڵنێری کوردپرێسی وت: سه‌یید حسام موسلمی بۆکسۆری نه‌ونه‌مامی مه‌هاباد توانیی له کێبه‌رکێکانی پاڵه‌وانێتیی وڵات میداڵیای زێڕ وه‌ده‌ست بێنێت.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و کێبه‌رکێیانه 8ی ڕه‌شه‌مه به میواندارێتیی پارێزگای گوڵستان و به به‌شداریی زیاتر له 40 بۆکسۆر له 12 پارێزگای وڵات به‌ڕێوه چوو.
مه‌نسووری ڕاشی‌گه‌یاند: حسام موسلیمی بۆکسۆرێکی نه‌ونه‌مامی مه‌هاباد وه‌کوو نوێنه‌ری تیپی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌شداری له‌و کێبه‌رکێیانه کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment