جبووری به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ زیادبوونی پشکی بودجه‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ نه‌کردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ جێبه‌جێ نه‌کردنی به‌ڵێنه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق تۆمه‌تبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولقادر محه‌مه‌د له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ سه‌لیم جبووری، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵێنه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ زیادبوونی پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌ بودجه‌ی گشتیی 2018 جێبه‌جێ نه‌کردوووه‌ و زیادی کرد: پشکی هه‌رێمی کوردستان له‌و بودجه‌یه له‌سه‌دا‌ 12.69یه‌ و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند کراوه‌.

محه‌مه‌د جه‌ختی کرد که‌ داواکاریی کورده‌کان سه‌باره‌ت به‌ پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان هێشتاکه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12159

Your Comment

You are replying to: .
captcha