بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێکی گەورەی جیهازاتی سەربازی و چەکی قورس و تانک و زرێپۆشی ڕەوانەی سنووری عەفرین لە پارێزگای کیلیس کردووە ئەمەش لە حاڵێکدا کە لە ڕۆژی ڕابردووەوە شەڕ تەشەنەی سەندۆتەوە و سوپای تورکیا ڕووی لە قووڵاییی عەفرین کردووە.
کاروانە سەربازییەکە لە پارێزگای جۆراوجۆر و بنکەی سەربازیی جیاواز پێکهاتووە و بریتییە لە زیاتر لە ١٠٠ تانک، زرێپۆش و تۆپی سوپای تورکیا کە لە بنکە سەربازییەکانی پارێزگای کیلیسدا دامەزراون.
سەرچاوە: هەواڵدەریی دۆغان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment