بژیوی ژیانی سنوورنشینەکان لە سنوورەکانەوە دابین دەکرێت

بەشی کوردستان- مامۆستای هەینیی بانە دەڵێت: ڕێڕەوە کاتییەکان تەنها ڕێگای داهاتی سنوورنشینانی بانەیە و دوڵەت دەبێت ئەو ڕێڕەوانە بۆ بژیوی ژیانی خەڵک ئاوەڵا بکاتەوە.

مامۆستا عەبدوڵڵا حەیدەری لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی کردەوە: ڕێگا سنوورییەکان تەنها ڕێگای داهاتی سنوورنشینانە و ئەگەر ئەم دۆخە درێژەی هەبێت پارێزگای کوردستان ڕووبەڕوی لافاوی قەیرانی لاوانی بێکار دەبێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێگا کاتییەکان بە فەرمانی حکوومەتی عێراق داخراون بەڵام دەوڵەت دەبێت بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقیدا گفتوگۆ بکات و ڕێگا کاتییەکانی سەیرانبەند بکاتەوە و خەڵک بگەڕێنەوە سەر ڕەوشی ئاسایی ژیانی خۆیان.

مامۆستا حەیدەری وتیشی بەرژەوەندیی خەڵک و دەوڵەت پێکەوە بەسراوە، ئێستا سنوورنشینان ڕووبەڕووی دۆخێکی قەیراناوی بوونەتەوە، دەوڵەت دەبێت ڕەوشی ئابووریی خەڵک لەبەر چاو بگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12139

Your Comment

You are replying to: .
captcha