بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئونوز چلیک نوێنەر و جێگری ئاکپارتی ڕایگەیاند: ئەو حیزبە ئۆپۆزیسیۆنانەی کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ساڵی 2019 لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان ئیئتیلاف ناکەن لە میللەتی تورکیا نین.
هەڵبژادنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتووی تورکیا بڕیارە لە مانگی نۆڤیمبێری 2019 بەڕێوە بچێت و یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیا لە سیستەمی نوێی سەرۆک کۆماریدا دیاری دەکات کە لە چاو سەرۆک کۆماری ئێستاکەدا دەسەڵاتی زۆڕتری بەدەستەوە دەبێت و پەرلەمان بەشێک لە چاودێڕیی خۆی لەسەر سەرۆک کۆماری داهاتوو لە دەست دەدات.
چلیک دەڵێت: ئەو حیزبە نانەتەوەییە کە هەمبەر ئیئتیلافی «کۆمار» دەوەستێتەوە لە لایەن میللەت و سندووقەکانی دەنگدانەوە تەمێ دەکرێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئەحوال
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment