به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا له کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین هۆشداری دایه ئه‌و وڵاته.
ژێنڕاڵ ئادریان ڕه‌نکین گالۆی ده‌ڵێت: هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌مپه‌ر له به‌رده‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌نێته‌وه.
ناوبراو ئه‌و تێبینییه وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی تورکیا تێده‌گات و جه‌ختی کرده‌وه: "ئێمه به‌ره‌وڕووی دۆخێک بووینه‌ته‌وه که مومکینه هێزه کوردییه‌کان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش بکشێنه‌وه و ئێمه ناتوانین ئه‌و دۆخه ته‌حه‌مول بکه‌ین."
تورکیا له ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 به هاوکاریی گرووپی چه‌کداری توندڕه‌وی سووریا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عه‌فرینی ده‌ست پێ‌کرد و شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه هێشتاکه درێژه‌ی هه‌یه.
ناوبراو پشتیوانی له ئاماده بوونی هێزه کوردییه‌کانی پاڵپشت‌کراوی ئه‌مریکا له دوو به‌شی ڕووباری فورات ده‌کات و ده‌شڵێت: "ده‌بینن که له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات کۆمه‌ڵگا خۆجێیییه‌کان پاش شکستی داعش ئه‌منییه‌ت و سه‌قامگرتووییی شاره‌کانی خۆیانیان دابین کردوووه. خۆیان ئاسایشی خۆیان دابین ده‌که‌ن و خه‌ریکن شاره‌کانیان نۆژه‌ن ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان به یارمه‌تی هێزی هاوپه‌یمانان ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن که له هێزه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا به ڕاهێنان، ڕێنمایی و هاوکاری پشتیوانی ده‌که‌ین."
حکوومه‌تی تورکیا دژ به ئاماده بوونی هێزه کوردییه‌کانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراته و هه‌وڵ ده‌دات قه‌ناعه‌ت به ئه‌مریکا بهێنێت کورده‌کان به‌ره‌و ڕۆژئاوای فورات ببات. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده بوونی کورده‌کان له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات پاش عه‌فرین هێرش ده‌کاته سه‌ر مه‌نبه‌ج.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment